دكتۆرکەمال کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک گەرمیان لە ڕێگەی کوردستان تی ڤی پەیامێک ئاڕاستەی خەڵکی کەرکوک دەکات و ڕایدهگهیهنێت: دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، بۆیە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت .
دهقی پهیامهكه:
دانیشتووانی دڵسۆز و سەربەرزەکانی کەرکووک گەرمیان وگشت کوردستان ، بەڕێزان بەشداربوونتان لەم هەڵبژاردنەدا زۆر گرینگ و پێوویست وپیرۆزە ، مافی خۆتانه به ئازادی وبه ئارەزووی خۆتان دەنگی خۆتان خۆتان بیدەن بەو کەسەی که باوەڕتان پێیەتی که به دڵسۆزی له پەرلەمانی عێڕاق کار بۆ پاراستنی شکۆی کوردستان ونەهێشتنی تەعریب و ستەم.
بەڕێزان بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن ، ئەگەر نەچن زۆر ئەگەر هەیه کەسانی نەشیاو و شۆفینی و خاکفرۆش له شوێنی ئێوە دەنگەکانی ئێوەببەن ، بۆیە وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان داوا له ئێوەی دڵسۆز وخاک داگیرکراو و تەعریب کراو جینۆسایدکراو دەکەین بڕۆن بەشداربن و دەنگی خۆتان بدەن بۆ ئەوەی دەنگە پیرۆزەتان هێلی بەرگری له مافەکانی گەل ونیشتیمانەکەمان کوردستانی خۆشەوویست له پەرلەمانی عێڕاق بەهێزتر بکەن و ڕێگا له تەعریب ونایاسایی و نادەستووری هەموو جۆرە سستەمێک بگیرێت ..
خوا یارویاوەرتان بێت .
براتان دکتۆر کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.