ڤیولا ڤۆن کرامۆن، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند کە تا ئێستا ھیچ تێبینییەکیان لەسەر ھەڵبژاردنەکان نییە.
ڤیولا ڤۆن کرامۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەرکی خۆی بە باشی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە ئەنجامداوە و گوتی: "تا ئێستا ھیچ تێبینییەکمان لەسەر ھەڵبژاردنەکان نییە".
گوتیشی: "ئەوەی ئێستا پێویستە، چاوەڕوانیی کردنە لەوەی بزاندرێت دەنگدەرانی عێراق چی کاردانەوەیان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا، دەبێت".
سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڤیولا ڤۆن کرامۆن راشیگەیاند "ئومێد دەکەین ئەمڕۆ یەکشەممە، دەنگدانی گشتیی بە ئاشتی و ئارامی بەڕێوەبچێت و دەنگدەرانیش بەشێوەیەکی فراوان بەشداری لە پرۆسەکەدا، بکەن".
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەدا، کرانەوە و پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
75 ھەزار چاودێری ناوخۆیی و ھەزار و 700 چاودێری نێودەوڵەتیی، چاودێریی ھەڵبژاردنەکان دەکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.