Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:54

به‌رپرسى لقى پارتى: پەکەکە بە فەرمانی قەندیل رێگە لە چوونی دەنگدەران بۆ شنگال دەکات

کوردستان TV
100%


به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: له‌ شنگال په‌كه‌كه‌ و حه‌شد خروقاتیان كردووه‌ و به ‌هێزی چه‌كداره‌وه‌ له‌ خانه‌سۆر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ڕێگرییان له‌ ده‌نگده‌ران كردووه‌ و هه‌ڕه‌شەیان لێ كردوون‌.

ئاشتی كۆچه‌ر، به‌رپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2021 ،  چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و حه‌شد به‌ هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتری و به ‌هێزی چه‌كدار و میلیشیا و خه‌ڵكی ده‌ماكداره‌وه‌ كه‌ له‌ سووریاوه‌ هێنراون، ڕێگرییان له‌ ده‌نگده‌رانی پارتی کرد و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردن، به‌ڵام ‌زوو به‌غدامان له‌و پێشێلكارییه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ و لایه‌نگرانی پارتییش ته‌حه‌دای په‌كه‌كه‌یان كرد و ده‌نگیان دا.

راشیگه‌یاند: ئه‌م ڕێگرتنەی په‌كه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی قه‌ندیل بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێرانی پارتی له‌وێ ده‌نگ نه‌هێنن و خه‌ڵكیان له‌ سووریاوه‌ هێناوه‌ بۆ‌ سنوونێ و خانه‌سۆر کە به‌ چه‌كه‌وه‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌كانیان گرتبوو و به‌شێك له‌ گه‌نجانی جوانی شۆڕش، كه‌ گرووپێكی خۆیانن، له‌وێ جێگیریان كردبوون و ئێستاش دوای هه‌وڵه‌كانمان بۆ شكایه‌ت و تۆماركردنی سكاڵا دۆخه‌كه‌ ئارام بووه‌ته‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.