وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆن رێگەپێدراوە دەنگدەرێک لەپێناو دەنگدان لە پارێزگایەکەوە بچێتە پاریزگایەکی دیکە و راشیدهگهێنێت: پێویستە دەنگدەر لەکاتی چوونی بۆ سنووری پارێزگایەکی دیکە کارتی دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەوەی لە بازگەکان یارمەتی بدرێت.
ئهمڕۆ یهكشهممه 10 ى 10 ى 2021 ، رێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدان رایگەیاند: هاوئاهەنگیی باشیان لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و کەرکووک هەیە بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرانەی لەو سنوورانە مافی دەنگدانیان هەیە بتوانن بگەڕێنەوە و بە ئاسانی دەنگی خۆیان بدەن.
سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستن و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدان لە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، رێبەر ئەحمەد وەزیری، ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: هێزەکانی پۆلیس ئەرکی پاراستنی دەنگ و سندووقەکانی دەنگدانیان پێسپێردراوە و هەروەها هەندیک هێزی دیکەمان شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکی گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگیان پێسپێردراوە و بەپێی رێکار و داواکارییەکانی کۆمیسیۆن سندووقەکان دەگەیێنن بەو شوێنەی کۆمیسیۆن دەیەوێت.
له ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراقدا ، 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتاییەک بۆ بۆ ئافرهتان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان: له کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی دیاریكراوه.
لەم هەڵبژاردنەدا ، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
ههروهها لهم ههڵبژاردنهی پهرلهمانی عێراقدا، : 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715 نوێنهری چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشت كراون و چاودێری پرۆسهكه دهكهن.
ههروهها ، 46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی پرۆسهكه دهكهن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.