Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:56

ئومێد خۆشناو: لە هەندێک بنکەی دەنگدان تاوەکوو ئێستا هاووڵاتییان نەیانتوانیووە دەنگ بدەن

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیدا کرد و ڕایگەیاند دەنگدان ئەرک و ماف و بەرپرسیارێتییە، ئاماژەی بە چەند گرفتێکیش کرد لە بەشێک لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتیدا کرد و گوتی: "دەنگدان ئەرک و ماف و بەرپرسیارێتییە، ئەمڕۆ منیش وەک هەر هاووڵاتیێک هاتووم ئەو مافەی خۆم بەدەستبهێنم و ئەو ئەرکەی خۆم جێبەجێ بکەم و بەرپرسیارانە دەنگ بدەم بەو نوێنەرەی کە لە بەغدا داکۆکی لە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات."

ئومێد خۆشناو گوتیشی: لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە پڕۆسەکە لە هەولێر دەستیپێکردووە و 1 ملیۆن و 159 هەزار و 700 کەس لە پارێزگای هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد 498 بنکەی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتییاندا کراونەتەوە، لە هەندێک وێستگە گرفت هەبووە و لە هەولێر و پیرمام و خەبات و مێرگەسۆر، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لە هەندێک شوێنی پارێزگای هەولێریشدا هەندێک بنکەی دەنگدان کێشەی هەبووە، هەڤاڵان بە نموونە دەهێنێتەوە دەڵێت: لە قوتابخانەیەکی گەڕەکی هەڤاڵان تا ئێستا نەکراوەتەوە و هاووڵاتییان نەیانتوانیووە دەنگ بدەن بەهۆی بوونی گرفت لە بنکەکەدا.

ئومێد خۆشناو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لەگەڵ کۆمسیۆن لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە و بەڵێنمان لە کۆمسیۆن وەرگرتووە تاوەکوو چارەسەری بکات، گوتیشی ناهێڵێن هیچ هاووڵاتییەکی هەولێر بێ بەش بێت لەو مافە.

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە داخستنی شوێن و بازاڕەکانی هەولێر و هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان گوتی، هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاساییە و ڕێگە پێدراوە، هەروەها لەناو پارێزگای هەولێردا تەنها بازاڕی گەورە و میلی و مۆڵەکان داخراون، هەروەها خواردنگە و دووکان و شوێنەکانی دیکە کراوە دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.