له كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10 ى 10 ى 2021 ، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
كه‌مێك پێش ئێستاش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌نگیدا.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ، 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتاییەک بۆ بۆ ئافره‌تان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان: له کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی دیاریكراوه.
لەم هەڵبژاردنەدا ، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، : 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715 نوێنه‌ری چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشت كراون و چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ، 46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.