كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10 ى 10 ى 2021 ، ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد .
كه‌مێك پێش ئێستاش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا.
له دوای ده‌نگدانیشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: ھەر له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، له هه‌ولێر ده‌نگم دا ، ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه.
راشیگه‌یاندووه: داوا له هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ى مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، ئه‌و مافه‌یان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداریى كارایان له ده‌نگداندا، هه‌موومان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا به‌شدار بین.
له دوای ده‌نگدانیشی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌خێر و خۆشی بۆ گه‌لی عێراق بگه‌رێته‌وه و ده‌خوازین هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوبێت له‌هه‌موو رووێكه‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هیوادارین ئه‌وانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مانی عێراق ، داكۆكیكاری مافه‌كانی گه‌لی عێراق بن ، راشیگه‌یاند مافی هه‌ر كه‌سێكه ده‌نگ بدات و
هیوادارشین په‌رله‌مانی عێراق له ئاست كێشه‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: چاومان له‌وه‌یه دۆخی عێراق به‌ره‌و پێشتر بروات
و په‌یامی ئێمه بۆ گه‌لی عێراق ئاشتی و برایه‌تییه ، خه‌ڵكی عێراقیش شایسته‌ی ژیانێكی باشره
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان باسی یه‌كڕیزی كوردیان ده‌كرد له به‌غدا، هه‌نگاوی دوای ئه‌وه چییه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، له وه‌ڵامدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌غدا یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، كه ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، جیاوازبێت له رابردوو و بتوانرێت گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكات.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی عێراق و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، سوودمه‌نده بۆ عێراقیش.
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ، 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
هه‌روه‌ها سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لەم هەڵبژاردنەدا عێراق و هه‌رێمی كوردسان دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا ، بۆ هەر بازنەیەک کۆتاییەک بۆ بۆ ئافره‌تان دانراوە.
هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان: له کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی دیاریكراوه.
لەم هەڵبژاردنەدا ، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن .
هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، : 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715 نوێنه‌ری چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشت كراون و چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ، 46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.