Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:34

وه‌زیری خوێندنی باڵا داوا له‌ مامۆستایانی زانکۆ ده‌کات ڕێگربن له‌ پێشێلکاریی ده‌نگدان

کوردستان TV
100%

 

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی مامۆستایانى زانکۆكانی كوردستان كرد و داوای لێ كردن پابەندی یاساکانی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بن و ڕێگربن لە هەر پێشێلکارییەک، هه‌روه‌ها دووسبه‌ی دووشه‌میشی له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرده‌ پشووی فه‌رمی.

د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: بە ئامانجى سوود وەرگرتن لە توانا زانستى و مرۆییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەسەر داواى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ڕۆژى دەنگدانى گشتى مامۆستایانى زانکۆکانى کوردستان وەک سەرپەرشتیار و کارمەندى تەکنیكى بۆ هاوکارى بنکەکانى دەنگدان دەستبەکار دەبن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پاڵپشت بە یاساى ژمارە 10ى ساڵى (2008)ى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە دانانى مامۆستایانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەک سەرپەرشتیارى ناوەندەکانى دەنگدان و کارمەندى تەکنیکى بۆ هاوکارى بنکەکانى دەنگدان لە کاتى بوونى هەر کێشەیەک لە بنکەکان و ناوەندەکانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە سبه‌ی یه‌كشه‌م ئەنجام دەدرێت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى چەند بڕیارێکى دەرکرد كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-

پێویستە سەرجەم ئەو مامۆستا و کارمەندانەى سەر بە وەزارەتەکەمان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕاسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی دەنگدان، پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و یاسایی پابەندی سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن و ڕێگربن لە هەر هەوڵێکی ساختەکاری و پێشێلکارییەک کە پرۆسەکە لەکەدار بکات، ئەویش بە ئامانجى سەرخستنى پرۆسەکە و ڕێزگرتن لە ئیرادەى دەنگدەران و هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان.

 ئامادەبوونى سەرجەم ئەو مامۆستا و کارمەندانەى کە وەک تەکنیککار و کارمەندى چاککردنەوە لە بنکە و ناوەندەکانى دەنگدان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە کات و شوێنیان بۆ دیاریکراوە.

 بەهۆى ئەوەى زۆربەى مامۆستایان و فەرمانبەران سەرقاڵ دەبن بە ئیش و کارەکانیان لە ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتێکى درەنگ، بڕیارمان دا رۆژى دووشەم ڕێکەوتى (11/10/2021) بکرێتە پشووى فەرمى لە دیوانى وەزارەت و سەرجەم ناوندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.