Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:01

سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوه‌

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئیبراهیم خدر ئیبراهیم هێرۆیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری ئیبراهیم خدر ئیبراهیم هێرۆیی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كارمەندی دڵسۆزی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كاكە(ئیبراهیم خدر ئیبراهیم هێرۆیی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی كاكە ئیبراهیم بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 

........................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك زیرەك كەمال
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك زیرەك كەمال 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خاتوو(فایزە كەمال) دایكی بەڕێزان(دكتۆر ئاسۆ و كاك سیروان و مامۆستا جەمال و كاك خۆشەوی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو فایزە خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 

………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كوردۆ رەشید ئەرگوشی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كوردۆ رەشید ئەرگوشی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیری لێهاتوو و دڵسۆزی دەستەی رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كاك(كوردۆ رەشید ئەرگوشی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاكە كوردۆ بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.