له گه‌ڕی سێیه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاریگای شه‌عب له به‌غدا، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی شوڕته، له ئه‌نجامدا، هه‌ردوو یانه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
له خوله‌كی دوازده‌دا، یاریزان شێركۆ كه‌ریم گۆڵێكی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی سزا تۆماركرد، پاشان یاریزان كه‌رار عامر گۆڵی به‌رامبه‌ری شوڕته‌ی له خوله‌كی چل به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان عه‌لا عه‌بدولزه‌هره گۆڵی دووه‌می شوڕته‌ی تۆماركرد‌و تیپی میوانداری به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك پێشخست و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستدا، هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری غانی، مومونی شافیو تۆپێكی له كاپتن شوان مامۆ وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری یانه‌ی هه‌ولێری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به خاڵێكی گرنگ له به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له یاری گه‌ڕی داهاتووی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر و شوڕته یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.