ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كه پێكهاتبوون له (جێنفه‌ر گاڤێتۆ) جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق، (گریگۆری لۆگێرفۆ) جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و (رۆبه‌رت پاله‌دینۆ) كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و (كۆلۆنێل دۆگڵاس) راوێژكاری باڵای سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت و (فه‌ریق جه‌مال محمد) سه‌رۆكی ئه‌ركان و راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه پوختەیەکی لەسەر سیاسەت و تێڕوانینی حکوومەتی هەرێم خستەڕوو سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عیراق و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و ئەو مه‌ترسیانه‌ی لەلایەن گرووپە تیرۆریستی و لە یاسا دەرچووەکان له ئارادایه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: بوونى ڕاوێژكارانی نێوده‌وڵه‌تیی هاوپه‌یمانان و راوێژكاران و دیپلۆماتكارانی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان بایەخ و گرینگی خۆی هەیە و خوازیارین پاڵپشتییەکان وەک هەمیشە بەردەوامبن بەتایبەت بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەردەوامبوونى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە ئۆپەراسیۆنەکانیان.
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێمە زۆر بە بایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبین لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و پابه‌ندی خۆمان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هەرێمى کوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بنبڕكردنی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به گرینگییه‌وه له‌و پڕۆسه‌یان روانی، هاوكات جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوونی هاوكارییه‌كانی په‌یوه‌ست كرد به به‌رده‌وامبوون و پێشخستنی پرسی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌غدا له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوه‌نده ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و فراوانتر، له‌مباره‌یه‌وه جێگری باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌وڵه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.