Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:54

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: بۆ تەواوکردنی سێ پرۆژە لە ڕانیە زیاتر لە 381 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی ئەیلوولی 2021 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند بڕی 381 ملیۆن دینار بۆ سێ پڕۆژە لە شاری ڕانیە خەرج دەکرێت.

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات زیاتر لە 381 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی سێ پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی چوارچرا و ئاییندە و شادی لە ڕانیە خەرج دەکرێت.

ڕایدەگەیەنێت، كۆی گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەوی ڕوكنە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:

- گوژمەی 135,215,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی شادی.

- گوژمەی 145,615,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی چوارچرا.

- گوژمەی 101,905,000 بۆ پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكی ئاییندە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.