Erbil 12°C شەممە 11 کانوونی دووەم 11:42

جێگری سەرۆکی هه‌رێم به‌شداری رێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری چیک دەکات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: جێگری سەرۆکی هه‌رێمی كوردستان  به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری چیکی كرد.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٩/٢٨  بە نوێنەرایەتیی  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان،  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆک، بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانی و پانزەهەمین ساڵەی كردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی چیک لە هەولێر، کرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە  میخال سڤۆبۆدا کونسولی گشتی و ستافی کونسوڵخانه‌ و گەل و کۆماری چیک کرد، هه‌روه‌ها جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی کۆماری چیک و هەرێمی کوردستان له‌ بواره‌ جیاکاندا كرده‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  پشتگیری و هاوکارییەکانی کۆماری چیکی بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵیان له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعشدا لە عیراق و هەرێمی کوردستان، به‌رز نرخاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.