به‌ریتانیا و مه‌غریب خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ڕاكێشانى درێژترین كێبڵى كاره‌بایى كه درێژییه‌كه‌ى 3800 كیلۆمه‌تره و بڕى تێچووشى 16 ملیار پاوه‌نه.
به‌پێى ڕۆژنامه‌ى (هسپریس)ى مه‌غریبى ئامانج له پڕۆژه‌كه گه‌یاندنى وزه‌ى پاكه به به‌ڕیتانیا و پێشبینیش ده‌كرێ به گه‌یاندنى ئه‌و كێبڵه كاره‌باییه كه وزه‌ى خۆر و وزه‌ى با ده‌كاته كاره‌با، پێویستى 7 ملیۆن ماڵ له به‌ریتانیا به وزه‌ی كاره‌با دابین بكات، كێبلهكهش له ڕێگه‌ى ده‌ریا له مه‌غریبه‌وه ده‌گاته به‌ریتانیا.
دیف لویس سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه تا ئێستا 800 ملیۆن پاوه‌ن وه‌ك بوودجه‌ی دروستكردنى 3 ده‌زگه‌ى بهرمهێنان بۆ پڕۆژه‌كه له به‌ریتانیا ئاماده‌كراوه.
سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌ى (فاینشاڵ تایمز)ی ئینگلیزی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مه‌غریب ڕووبه‌ری 1500 كیلۆمه‌ترى چوار گۆشه‌یان له زه‌وی ڕێكخستووه تا له‌وێدا كێڵگه‌ى وزه‌ى خۆر و با و پاترییه‌كان دابنێین.
هه‌روه‌ها گوتی: پڕۆژه‌كه 10.5 مێگاوات وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێ، مه‌به‌ستیش لێی به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى پاكه له وڵاتی مه‌غریبه‌وه به درێژایى 24 كاتژمێر له ڕۆژێكدا، واته پڕۆژه‌كه له ڕۆژدا وزه له خۆر وه‌رده‌گیرێ و له شه‌ویشدا به‌هۆى باوه وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.