ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕى هه‌واڵى "سى بى ئێس"ى ئه‌مریكى ڕایگه‌یاند، هه‌نگاو ده‌نێن بۆ كڕینى سیسته‌مى به‌رگریی مووشه‌كی "ئێس-400" له ڕووسیا.
جه‌ختیشى كرده‌وه كه هیچ كه‌س نابێ ده‌ستبخاته نێو ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و سیسته‌مه بهرگرییانهى ئێمه ده‌مانه‌وێ بیكڕین.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن ڕوونكرده‌وه كه ئێمه داوامان كردووه پاتریۆتمان پێ بفرۆشن، به‌ڵام به ده‌ستمان نه‌گه‌یشت، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستمان نه‌گات ئه‌وا سیسته‌مه به‌رگرییه‌كان له ده‌وڵه‌تانى دیكه به ده‌ستمان ده‌گات، بۆ كه‌سیش نییه رێگرى له‌م بابه‌ته بكات.
سه‌باره‌ت به ئایا ئه‌مریكا له دوای كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئێس 400 متمانه‌ی به توركیا ده‌مێنی؟ ئه‌ردۆگان سه‌رۆكى توركیا ڕایگه‌یاند: كێ به‌شداریمان له‌گه‌ڵ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و ترسناكییانهى ڕووبه‌ڕووى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.