Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:32

پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمەتباری ده‌ستگیر کرد

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ - نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان دزیبوو.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ھەریەک لەتۆمەتباران (أ، گ، ن - م، ر، ع - ب، ع، غ - س، ف، و - أ، ر، ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.