Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:29

شەقامێکی 20مەتری لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆک دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بڵاوکرداوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گەڕەكی 5ـی حەسارۆكی شاری هەولێر، شەقامێكی 20مەتری بۆ ئەو گەڕەكە دروست دەكرێ و بۆ تەواوكردنی پرۆژەكەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی گوژمەیەكی دا.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی %15ـی داهاتی شارەوانیی هەولێر، فەرمانی خەرجكردنی گوژمەیەكی بە بڕی شەست و شەش ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار دا بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20مەتری لە گەڕەكی 5ـی حەسارۆك، ئەمەش هاووڵاتییانی ئەو گەڕەكەی دڵخۆش كردووە.

شایەنی باسە، شەقامی 20مەتریی 5ـی حەسارۆك كاریگەرییەكی باشی لەسەر كەمكردنەوەی جەنجاڵی لەو گەڕەكە دەبێت و هاوكات دەبێتە كارئاسانیی هاتووچۆی نێوان گەڕەكەكان و ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش لەو شوێنە بەرزتر دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.