Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:22

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی شانشینی هاشمی ئەردەن ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشممە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەکەڵ فوئاد ئه‌لمجلی کونسوڵی گشتی شانشینی هاشمی ئەردەن لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوەو تیایدا پیرۆزبایی دەستبەکار بوونی لێیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هاوکات ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نیشاندا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام بۆ سەرخستنی کارەکانیان و بەرەوپێش بردنی پەیوەندی دوو قۆڵیەکان.

پەرەپێدانی بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کەلتوری و پەروەردەیی تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو.

کونسوڵی گشتی ئەردەن خۆشحاڵی خۆی بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و هیوای خواست لەسەرجەم بوارەکان بتوانن پەیوەندییەکانیان بەرەو پێش ببەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.