نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوو گه‌نج به ناوه‌كانی " هیوا عومه‌ر ئیسماعیل" ی ته‌مه‌ن 30 ساڵان و " یوسف شوكر ئیسماعیل" ی ته‌مه‌ن 20 ساڵان له به‌نداوی سماقوڵیدا خنكان.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: گه‌نجه‌كان دانیشتووی ناحیه‌ی داره‌تووی سه‌ر به شاری هه‌ولێرن و به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن هاتوونه‌ته به‌نداوه‌كه و له كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن تیمه‌كانی ژێرئاوی به‌نداوه‌كه و به‌هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له شوێنه‌كه بوون ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنرایه ده‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كۆیه كران.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پاش توێكاری كردن ،ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.