Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:55

لەسەر بودجەی شارەوانی ڕاپەڕین باخچەیەک لە ناحیەی هێرۆ دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای شار و شارۆچكەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بایەخی زۆر بە دروستكردنی پارك و باخچە لە سنووری شارەوانییەكان دەدات و لەسەر بودجەی شارەوانیی ڕاپەڕینیش باخچەیەك لە ناحیەی هێرۆ دروست دەكرێت.
لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین و بە هاوكاری ئامێرەكانی شارەوانیی قەڵادزێ، ئیسێوە، هەڵشۆ، دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە ناحیەی هێرۆ كرا، كە ئەم باخچەیە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لەو شارۆچكەیە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.