بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە لەسەر پێوەری رێختەر، شارۆچکەی ئاڵتنتاش سەربە پارێزگای کوتاهیا رۆژئاوای تورکیای هەژاند.
سهرۆكایهتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی دەربارەی بوومەلەرزەکە زانیاری بڵاوکردوەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە كاتژمێر 2ى پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه ، لە قوڵایی 7،16 کیلۆمەتر روویداوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە دوای بوومەلەرزەکە تۆمار نەکراوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پله دەریای ئیجەی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.