به‌شێك له‌و ئاگره كۆنترۆڵ كرا كه داروده‌وه‌نی ناوچه‌ی هایاڵڵی له قه‌زای كولا سەربە پارێزگای مانیسای گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵكردنی باوه، ئاگره‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی 10 ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن، دوو تانكه‌ری ئاو و چوار ئامێری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ڕ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
به‌شێك له‌و ئاگره كۆنترۆڵ كراوه كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 70 دۆنم كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی به‌شه كۆنترۆڵكراوه‌كه به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.