مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری، گوتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: شهوی ڕابردوو لەکاتی دانانی بازگەی لیژنە هاوبەشەکانی سنووری گەرمیان لەنێو قەزای کەلار مەفرەزەکانی 104ی کەلار لە تەکسیەکدا کە شۆفێر و دوو سەرنشین بوون دەستگیرا بەسەر 1400 فیشەکی کڵاشکۆف.
ڕاشیگهیاند: بە وتەی خۆیان دەیانویست بەنایاسایی بیبەنە وڵاتی ئێران.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: لەئێستادا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوەو سێ تۆمەتباریش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەک بەندکراون و لەبەشی پۆلیسی کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.