نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگيريي لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
رۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیران، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه شه‌يخه بەشیر، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.