وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانی راگەیاند و دەشڵێت؛ رۆژی دواتر تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 12 دەست پێ دەکاتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 18ـی حوزەیران، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی شەممە 21ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەست پێ دەکات.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەیداوە "تاقیکردنەوەی وەزاری خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە 22ـی حوزەیرانەوە دەست پێ دەکات".
لەبارەی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و هەروەها پۆلی 4 تا 11ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە رۆژی 21ـی حوزەیرانی وەکو یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکان دەستنیشان کردووە".




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.