Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:42

وادەی ناونووسین لە کۆمەڵگەی بارزانیی نەمر راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیەنێت، دەرگای ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر دەکرێتەوە، پرۆسەی ناو تۆمارکردنەکەش 12 رۆژ بەردوام دەبێت.

رۆژی چوارشەممە 18ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر بۆ دوو قۆناغی جیاواز دەبێت، کە بریتین لە قۆناغی یەکی باخچەی منداڵان (KG1) و پۆلەکانی 11 و 12ـی ئامادەیی بەشی زانستی.

پرۆسەی ناوتۆمارکردنەکە لە رۆژی چوارشەممە، 18-06-2025 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی دووشەممە، 30-06-2025 بەردەوام دەبێت.

خێزانی قوتابیان و منداڵان دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکە ئەلیکترۆنییانەی دانراون و بەپێی رێنوێنییەکان، فۆرمی وەرگرتن پڕبکەنەوە.

یەکەم: لینکی ناونووسین بۆ باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر (KG1):

 

دووەم: لینکی ناونووسین بۆ پۆلی 11 و 12ـی ئامادەیی زانستی کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.