Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:15

مەلا مستەفا بارزانی پێشوازی لە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و ژمارەیەک بەرپرسی پارتی کرد

کوردستان TV
100%

مەلا مستەفا بارزانی لە پیرمام، پێشوازی لە ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرپرسانی نوێی هەردوو لقی 10 و لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

رۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، مەلامستەفا بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە د.پشتيوان سادق، ئەندامى مەکتەبى سياسى و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 10 و شوان محەمەد بەرپرسی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی بڵاویکردووەتەوە؛ "لە دیدارەکەدا، مەلامستەفا بارزانی بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی نوێی حزبییان، پیرۆزبایی لە بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 10 و شوان محەمەد بەرپرسی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.