Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 02:45

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: هەرگیز نیازمان نییە زیان بە خەڵکی مەدەنی تاران بگەیەنین

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردبوویەوە؛ "دانیشتووانی تاران باجی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەدە".

میدیاکانی ئێران ئەوەیان وەکو هەڕەشەیەکی ئیسرائیل بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی پایتەختی ئێران لێکدایەوە و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسینەکەی پێشووی رووندەکاتەوە.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل نووسیویەتی؛ "هەرگیز مەبەستی ئەوەم نەبووە ئازاری جەستەیی بگەیەنمە دانیشتووانی تاران، بەڵکو مەبەستمە بڵێم کە ئەوان ناچارن باجی دیکتاتۆرییەت بدەن و ماڵەکانیان لەو ناوچانەی کە پێویستە هێرش بکەینە سەر ژێرخان و بنکە ئەمنییەکانی رژێم لە تاران، چۆڵ بکەن".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆتاییدا نووسیویەتی؛ "ئێمە بەردەوام دەبین لە پاراستنی دانیشتووانی ئیسرائیل". روونکردنەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بەشێک لە میدیاکان نووسینەکەی پێشوویان وەکو هەڕەشەیەک بۆسەر خەڵکی مەدەنی تاران لێکدەدایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.