Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:42

چۆن چاره‌سه‌ری چه‌وری خوێن ده‌رکرێت

کوردستان TV
100%


- یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری‌ خوێن بریتیه‌ له‌ خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ندێ خواردنی ته‌ندروست به‌قه‌ده‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت.
- گرنگیدانی تایبه‌ت به‌ سه‌وزه‌ (وه‌كو خه‌یار و كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان (به‌تایبه‌تی سێو و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نیه‌كانی وه‌كو پرته‌قاڵ و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو نۆك و بازیلا و پاقله‌مه‌نیه‌كان زۆر به‌سووده‌ بۆ هێنانه‌ خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌زاتی وه‌كو  گازۆ و فسته‌ق و عه‌لی بابا و گوێز زۆر به‌سووده‌ (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ چه‌وری خوێن زیادده‌كا).
- بۆ نانی به‌یانیان وا باشه‌ دووركه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنی سه‌ر توێژی ماست و قه‌یماغ و كه‌ره‌ و په‌نیری زۆر چه‌ور.
- وا باشه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنی سوره‌وه‌كراو و له‌فه‌و پیتزا.
بۆ گۆشتیش پێویسته‌ زیاتر گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشك بخورێت.
- بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن وا باشه‌ وه‌رزشێكی ڕێك و پێكی به‌رده‌وام بكرێت هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یه‌ك سه‌عات وه‌رزشێكی مام ناوه‌ند - قورس بكات.

- ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه‌ كه‌سه‌كه‌ ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌وریه‌كه‌ هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
د. داهات حه‌وێزی پسپۆڕی هه‌ناوی و دڵ 
ئا- كامران  

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.