Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:45

پیرۆ .. بەهۆى پێکدادانى دوو بەلەم 11 کەس خنکان و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن

کوردستان TV
100%

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو بەلەم لە پیرۆ رۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای باشوور، 11کەس گیانیان لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی پیرۆدا بڵاوکراوەتەوە، بەلەمێک کە لە رووباری هاولاگا لە ناوچەی ئامازۆنی پیرۆ بەرەو شاری یوریماگواس گەشتی کردووە، بەهۆی چڕی تەمەوە خۆی کێشاوە بە بەلەمێکی دیکەدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانیی بەرگریی شارستانییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئاکامی رووداوەکەدا، بەلەمەکە وەرگەڕاوە و 11 سەرنشینی خنکاون و شەشی دیکەشیان برینداربوون.
لە رووداوەکەدا کە ژمارەی بێ سەروشوێنان بەتەواوی نازانرێت، هەڵمەتی گەڕان و پشکنین دەستی پێ کردووە.
بەگوتەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا رزگاریان بووە، بەلەمەکە 20 منداڵیشی لەسەر بووە و دوا بە دوای رووداوەکە ئەو کەسانەی مەلەوان بوون بە هەوڵی خۆیان توانیویانە بگەنە لێواری رووبارەکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.