Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 09:47

تاڵیبان: رێگە بە هاووڵاتییان ده‌ده‌ین گەشت بۆ دەرەوە بکەن

کوردستان TV
100%

100 وڵاتی جیهان کە تورکیا، بەریتانیا، ئەمریکا و ئەڵمانیا-یان لەنێودایە دەربارەی گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەفغانستان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەو وڵاتانە باسیان لەوە کردوە کە سوورن لەسەر گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆیان و ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانییانەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و هاتووە: دڵنیایی ئەوەشمان لە تاڵیبان وەرگرتووە کە هەر هاووڵاتییەکی بیانی یان ئەفغانستانی کە لەلایەن وڵاتەکانمانەوە مۆڵەتی گەشتکردنی پێدرابێت، بەشێوەیەکی پارێزراو بگاتە خاڵەکانی گواستنەوە و بتوانێت گەشت بکات.
هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دابینکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە کۆچ بۆ بەشێکی دیاریکراوی هاووڵاتییانی ئەفغانستان بەردەوام دەبێت.
دوای ئەوەی لە 16ی ئابدا تاڵیبان، تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە گواستنەوەی هاووڵاتییانیان زووتر لە کاتی خۆی کۆتایی پێ هێنا. لە کاتێکدا وابڕیاربوو کە گواستنەوەی هاووڵاتیان تا 31ی ئاب بەردەوام بێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.