Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:06

کۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێم: سه‌رۆک بایدن پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

کوردستان TV
100%


 به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ 30 ى 8 ى 2021، رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ، كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان   له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و  هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه‌وه‌ رایگه‌یاند: سەرۆک بایدن لە گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگات ، گوتیشی:   سه‌رۆك بایدن پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پابەندین بە پەیوەندیی دوورمەودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق ، پەیوەندییەکانی نێوان خەڵکی کوردستان و ئەمەریکا لە هەمووکات پتەوترە و بەردەوامیش دەبێت.
 له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا  رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ، كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:   دۆخی ئەمنی شنگال بەهۆی پەكەكە و حەشدی شەعبییەوە خراپە و پێویستە ئەو هێزە نایاساییانە سنوورەكە جێبهێڵن.
 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:  كە پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرۆك بایدن لەوە تێدەگات كە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ سەقامگیریی عێراق نابێت، حكوومەتی ئەمریكا دەستی بە گۆڕانكارییەكانی كردووە لە عێراق و تا كۆتایی ساڵ تەنیا هێزە شەڕكەرەكان دەڕۆن، بەڵام هەندێك لە هیزەكان بۆ راهێنانی هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە دەمێننەوە.
 راشیگه‌یاند: كە پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، تەنانەت هیچ گۆڕانێكیش لە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان نییە و ”سەرۆك بایدن تێگەیشتنی قووڵی بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، ئێستا لە هەموو كاتێك زیاتر پەیوەندیی هاوبەشی نێوان خەڵكی ئەمریكا و خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.
كونسوڵی گشتی ئەمریكا له‌هه‌رێمی كوردستان لەبارەی دۆخی شنگالیش رای گەیاند: باوەڕمان وایە ڕێككەوتننامەی شنگال یەكێكە لە باشترین ڕێگەكانی چارەسەركردنی دۆخی شنگال لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕێككەوتنێكی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی خەڵكی شنگال، باشترین چارەسەری كێشەی شنگالە.
راشیگه‌یاند: كە حكوومەتی ئەمریكا نیگەرانە لەوەی قۆناغی زۆری ئیداری و بابەتی دیكە ماون كە دەبێ كاریان لەسەر بكرێت. ئەوەی جێی داخە كە ئەو میلیشیایانەی لە شنگالن و لایەنگرییان بۆ ئێران هەیە، ڕەتیان كردۆتەوە پابەندی ڕێككەوتننامەی شنگال بن. ئەم هێزانە بەردەوامن لە كێشە دروستكردن بۆ دەسەڵاتی عێراقی. (پەكەكە) كە لە ناوچەكە هەن و هەماهەنگییان لەگەڵ حەشدی شەعبی هەیە، دۆخەكەی خراپتر كردووە و كێشەی ناوەتەوە، هانی پەكەكە و حەشدی شەعبی دەدەین بە تەواوەتی لە شنگال بكشێنەوە تاوەكوو ڕێگە بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال بكرێت. هیوادارین هێزی ئەمنیی خۆجێیی لە ناوچەكە جێگیر بكرێت، هیواداریشین لیوا هاوبەشەكانی عێراق و پێشمەرگە لەوێ جێگیر بكرێن. بوونی ئەو هێزانە گرنگن تاوەكوو كەشێكی لەبار دروست بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شنگال.

 كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئەمریكا شانازی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە دەكات و زۆر لێهاتوون لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر، هاوكارییەكانمان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، تا ئێستا 250 ملیۆن دۆلار هاوكاریی جۆراوجۆرمان پێشمەركە بە پێشمەرگە كردووە و لەو هاوكارییانەش بەردەوام دەبین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.