Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:41

که‌ش و هه‌وای هه‌رێمی کوردستان فێنک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


شارەزایه‌كی  بواری کەشناسی رایده‌گه‌ێنێت: لەسەرەتای هەفتەی ئایندە كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنكی ئەوروپا لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاراس جەبار شارەزای  بواری كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 30 ى 8 ى 2021 ،  لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە هەوای گەرم لەسەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی تر بەجێگیری دەمێنێتەوەو بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاكانی هەرێم (سلێمانی 44 پلە، هەولێر 45 پلە، دهۆك 44 پلە، هەڵەبجە 44 پلە، كەركوك 47 پلە) لەناوچەكانی گەرمیان لە نێوان 47 - 49 تا 49 پلەی سیلیزی دەبێت.
 ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، لە سبه‌ی سێشه‌مه‌وه‌ قۆناغی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات و تا كۆتایی هەفتە بەڕێژەی (1 – 2) پلە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوەو لەسەرەتای هەفتەی ئایندەش كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنكی ئەوروپا لەسەر ناوچەكانمان دەستپێدەكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.