عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به گرینگى سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردسـتان رایگه‌یاند:
راستیه‌ك هه‌یه فه‌ره‌نسا وڵاتی شۆرشی 14ی تمووزی 1987 كه ئه‌و وڵاته ده‌رباز بوو بۆ وڵاتێكی كۆماری، كه چه‌ندین به‌های نوێی هێنایه كایه‌وه گرنگترینیان به‌های دیموكراتی و مافی مرۆڤ. فه‌ره‌نسا ده‌رگای هاوكاری بۆ وڵاتان كرده‌وه به وڵاتان له زۆر بواره‌وه له فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م جار جارنامه‌ی مافی مرۆف ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ماكرۆن و سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری فه‌ره‌نسا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت وه‌فاداری به‌های فه‌ره‌نسایه له‌گه‌ڵ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌ناوچه‌كه. بڕیاری 688 بڕیارێكی مێژوویی بوو له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه به هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی زلهێزو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ساڵی 1991 تا ئێستاش فه‌ره‌نسا رۆڵی میحوه‌ری ببینێت و هێلی دژه فرین و ناوچه‌ی ئارامیان دانا.
عارف روشدی روونیكرده‌وه كه له ساڵانی رابردوودا خاتوو دانیال میتیران كه ناسراوه به دایكی كورد، هه‌ر ئه‌و ئافره‌ته سه‌ردانی سنووره‌كانی كرد و په‌یوه‌ندییه‌كی چالاكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كاك مه‌سعود هه‌بوو هه‌ر رۆڵی ئه‌ویش بوو له ده‌ركردنی بڕیاری 688 ، هه‌روه‌ها ده‌رگای كرده‌وه بۆ هاووڵاتیانی كورد له نیشته‌جێبوونیان له فه‌ره‌نسا. كورد خاوه‌ن پرسێكی ره‌وایه بۆیه كورد له خه‌بات سڵی نه‌كردۆته‌وه فه‌ره‌نساش خاوه‌ن به‌های شۆرشی فه‌ره‌نسایه بۆیه تا راده‌یه‌كی زۆر هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووی كورد ده‌ده‌نه‌وه.
سیاسه‌تی باشی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی ده‌بێت له ئاینده‌دا. ئه‌و لێبورده‌ییه‌ی هه‌یه له كوردستان گرنگی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی سونبولی پێكه‌وه ژیانه و سومبلێكی ئاشتیخوازانه‌یه و ره‌وشتێكی شۆرشگێرانه‌یه. فه‌ره‌نسا هاوكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات ئه‌وه واتایی بێ حیكمه‌ت نیه، ئه‌و هاوكارییه‌ی فه‌ره‌نسا دوای پێشهاته‌كانی ساڵی 2017 په‌یامێك بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی كوردستان نابێت.
فه‌ره‌نسا بینی كه پێشمه‌رگه چ هێزێكه، كه چۆن خاكیانه بیر ده‌كاته‌وه، شكێنه‌ری داعشه رۆڵی فه‌ره‌نسا زۆر گرنگ بوو له كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌و كۆنگره‌یه‌ی ئێستا كه به‌ڕێوه چوو. یه‌كێك له په‌یامه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌فغانستان نییه، ئه‌فغانستان چه‌ندین گرفتی تیایه له رووی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و ئابووری، ناكرێت ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هه‌ڕێم و عێراق به‌راورد بكرێت.
دارشتني : سوهيل تاهير
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.