Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:31

سه‌رۆک بارزانی: دۆستایه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ گه‌لی کوردستان بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریه‌کانمدا ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: به‌خته‌وه‌ر بووم ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر پێشوازیم له‌ سه‌رۆك ماكڕۆن كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر گفتوگۆمان له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خۆم بۆ دۆستایه‌تی ڕاستگۆیانه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ كوردستان ده‌رببڕم كه‌ بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانماندا ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.