Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:19

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پێشمەرگەی دێرین خالد شلی و ژمارەیەک لە خانەوادەی شەهیدان دەکات

کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ۲۹ی ئابی ۲٠۲۱ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تێکۆشەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان خالد شلی و ژمارەیەک لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان کرد.

لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ خەبات و ماندووبوونی خالد شلی و هەموو تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی کوردستان. هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان لە سایەی خوێنی شەهیدان و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی کوردستان هاتۆتە ئاراوە کە ژیان و تەمەنی خۆیان کردۆتە قوربانیی دۆزێکی ڕەوا و پیرۆز بۆ ئەوەی میللەتەکەیان بە ئازادی و سەربەرزی بژیین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.