Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:58

کۆشکی ئیلیزێ: ماکرۆن له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی مێژوویی کورد سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی کۆده‌بێته‌وه‌

ماكڕۆن: پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌ تێكشكاندنی داعش هه‌بوو
کوردستان TV
100%


 کۆشکی ئێلیزێ، بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 29 ى 8 ى 2021 ،  سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لە ھەولێر لەگەڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی  سه‌ركرده‌ی مێژوویی كورد كۆده‌بێته‌وه‌ و  سه‌رۆك ماكڕۆن ستایشكردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ێنێته‌ سه‌رۆك بارزانی .
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە سەردانی بۆ شاری مووسڵ و بەسەرکردنەوی ئەو شارە قسەی بۆ میدیاکان کرد و لەبارەی رەوشی ئێزدییەکان و شنگالەوە رایگەیاند: هەزاران ئێزدی هەن ئاوارەبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال و زۆربەی ئاوارە ئێزیدیەکان لە ھەولێر و دھۆکن، چونکە تاوەکو ئێستا ئەو ئارامییە جێگیر نەبووە، دەبێت رێگە بۆ گەڕانەوەی ئێزیدییەکان خۆش بکرێت.
لە درێژەکانی گوتەکانی بۆ میدیاکان ستایشی رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دا و گوتی: تۆکمەبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر گرنگن.
ماكڕۆن راشیگه‌یاند:  پێشمه‌رگه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌ تێكشكاندنی داعش هه‌بوو . 
گوتیشی هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ماکرۆن، گوتیشی: ئه‌ركێكی زۆرمان له‌پێشه‌ و ده‌بێت له‌ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بین، فه‌ره‌نسا پاڵپستی بنیاتنانه‌وه‌ی  موسڵ ده‌كات، له‌ عێراقیش هانی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌ده‌ین، كار بۆ بووژانه‌وه‌ عێراق بكه‌ن.

راشیگەیاند: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێنه‌وه‌ و هاوكارتان ده‌بین له‌ بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌تان، قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌ و كڵێسا دروست ده‌كه‌ین و هه‌لی وه‌به‌رهێنایش باشتر ده‌كه‌ین.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆکی فەرەنسا گوتی: له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017، كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق گرژی تێكه‌وتبوو، ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ پاریسه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كرا، ئه‌وكات هه‌وڵمدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ئاسایی بكه‌مه‌وه‌.
ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوەکرد: ده‌زانم گه‌له‌كه‌تان رووبه‌ڕووی جه‌نگ و تیرۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌بێن و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ پشتیوانی ئێوه‌ ده‌بین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق قسه‌م كردووه‌، كه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكات، بۆردومانه‌كانی توركیا رابگیرێت، ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان، به‌ تایبه‌تی ئێزدییه‌كان، ئێستا زۆربه‌یان له‌ هه‌ولێر و دهۆك ده‌ژین. ده‌مه‌وێت ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م، دیدارم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو، ئه‌مڕۆش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م. سوپاسی پارێزگاری نه‌ینه‌واش ده‌كه‌م، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كارده‌كات، كاری باش كراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت رووبه‌ڕووی گه‌ندەڵیش ببنه‌وه‌، مووسڵ به‌ ناوچه‌یه‌كی فره‌ نه‌ته‌وه‌ ناسراوه‌، ئێمه‌ وه‌كو فه‌ره‌نسا ده‌مانه‌وێت هاوكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان بنیاتبنێنه‌وه‌.
ماکرۆن، باسی لەوەشکرد: ره‌نگه‌ له‌ رووی جوگرافییه‌وه‌ داعش له‌ ئێمه‌وه‌ دوور بێت، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ر له‌ هه‌مووان بووینه‌ قوربانی بیری توندڕه‌وی و داعش، بۆیه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه‌. ده‌مانه‌وێت هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌و ناوچه‌یە زیاتر بكه‌ین و ده‌ستی كۆمپانیا فه‌رنسییه‌كان بۆ ئێره‌ رابكێشین، تاوه‌كو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لە ناوچەکە جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئیمانوێل ماکرۆن، گوتی: ئەم سەردانەم بۆ عێراق پەیامێکی گرنگە، کە ئێمە لێرە دەمێنینەوە و تا ئەوکاتەی عێراقییەکان ئێمە دەتوانین لێرەبین. ئێمە لێرە دەمێنینەوە و پڕۆژەی ئابووریمان دەبێت، بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە سوود لە پڕۆژەکانمان ببینن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.