Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:22

سەرۆکی فەڕەنسا: ستایشی رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئابی 2021، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە سەردانی بۆ شاری مووسڵ و بەسەرکردنەوی ئەو شارە قسەی بۆ میدیاکان کرد و لەبارەی رەوشی ئێزدییەکان و شنگالەوە رایگەیاند: هەزاران ئێزدی هەن ئاوارەبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال و زۆربەی ئاوارە ئێزیدیەکان لە ھەولێر و دھۆکن، چونکە تاوەکو ئێستا ئەو ئارامییە جێگیر نەبووە، دەبێت رێگە بۆ گەڕانەوەی ئێزیدییەکان خۆش بکرێت.
لە درێژەکانی گوتەکانی بۆ میدیاکان ستایشی رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دا و گوتی: تۆکمەبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر گرنگن.
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەردەوامیدان بە شەڕی تیرۆرەوە گوتی: لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق کار دەکەین بۆ شەڕکردن لەگەڵ تیرۆر، ئەگەر ئاشتی و سەقامگیری نەبێ هیچ ئایینێک ناتوانێت لەگەڵ تیرۆر بژی.
هاوکات گوتیشی: سەقامگیری و ئاشتی بەردەوام دەبێت، ئەگەر هاتوو ئێمە رەگ و ریشەی ئەوەی کە روویدا چارەسەر بکەین، ئەوەش بەهۆی نەبوونی هیوا و کەمیی دەرفەتەکان و کەمیی فێرکردن و زانستەوە بوو
لەبارەی رۆڵی فەڕەنسا لە عێراق سەرۆکی فەڕەنسا گوتی: فەڕەنسا لە عێراق ناکشێتەوە و لە داهاتوودا رۆڵی فراوانتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.