ئهمڕۆ یهكشهمه 29 ى 8 ى 2021 ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە میانى سەردانەکەیدا كه بۆ پارێزگای موسڵ ئهنجامیدا و لە کۆبونەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتى ئاینى مەسیحى لە کڵیساى ساعە رایگەیاند: کاردەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەى موسڵ لە ماوەیەکى کەمدا، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرۆژەمان هەیەن یەکێک لەو پرۆژانەش کردنەوەى کونسوڵخانەى فەرەنسایە لەوشارە.
گوتیشی، لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق کاردەکەن بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکانى موسڵ بۆ ناوچەکانى خۆیان.
ماكڕۆن، کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لە نێویشیاندا فەرەنسا، پابەندن بە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى عێراق.
ئیمانوێڵ ماکڕۆن: کونسوڵخانەى فەرەنسا لە موسڵ دەکەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.