ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 29-8-2021 فیلمی ( رادیۆی ئازادی) له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی لاو بافڵ سه‌رهه‌نگ له جوانترین سینه‌مای ئه‌مستردام له هۆڵه‌ندا نمایش ده‌كریێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می كورته فیلمی هونه‌رمه‌ندی لاو بافڵ سه‌رهه‌نگ له ژێر ناوی ( ئامین ) به‌شداری فیستیڤاڵی كانی سینه‌مایی كرد له فه‌ره‌نسا ..ئه‌مرۆِ یه‌كشه‌ممه دووه‌م كورته فیلمی به ناوی ( رادیۆی ئازادی _ Radio Freedom ) دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رمی كورته فیلمی هۆڵه‌ندی وه‌ك یه‌كێك له باشترین فیلمی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردراوه و له‌ناو پێشبڕكێی باشترین فیلمه‌كانی جیهانیدایه و وڵاتی هۆڵه‌ندا پشتگیری كردووه. له جوانترین سینه‌مای پایته‌ختی ولاتی هۆڵه‌ندا، ئه‌مستردام نمایش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ند فیستیڤاڵێكی ئه‌وڕوپیش ده‌كات .. یه‌ك له‌وانه فیستیڤاڵی تیرانایه له وڵاتی ئه‌لبانیاپێم وایه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ پێشبڕكێی ئۆسكاری هۆلییود.
بافڵ سه‌رهه‌نگ له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ش دووه‌م به‌رهه‌می ستۆدیۆی یاد مییدیایه له هۆڵه‌ندا رووداوه‌كانی ئه‌م فیلمه كه له نووسین و ده‌رهێنانی خۆم و هاوكارێكمه .. هه‌مووی چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه له نه‌وه‌ده‌كاندا له وڵاتی بۆسنه له‌جه‌نگێكی خوێناویدا روویداوه، كاره‌ساته‌كان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌پاو به‌سه‌ر نیشتمانی مندا زۆر له یه‌ك ده‌چوون. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م پێشتر له خه‌یاڵدا بوو به‌ڵام ساڵی 2018 بوو ده‌ستمان كرد به كاركردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ درووستكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه، ئیسمار ڤه‌یزۆڤیچ هاوڕێی رۆژانی خوێندنم بوو له هۆڵه‌ندا خه‌ڵكی بۆسنه بوو ئه‌ویش له‌كاتی جه‌نگی و شه‌ڕی ناو وڵاته‌كه‌یان به خاووخێزانه‌وه هه‌ڵاتبوون و له هۆڵه‌ندا مافی په‌نابه‌رێیتیان وه‌رگرت و گیرسانه‌وه. كه بووه هاوكارم و بیرۆكه‌كه‌ی پێ‌باش بوو به‌یه‌كه‌وه چووینه بۆسنیا. چیڕۆكی فیلمه‌كه باس له وێڕانكاری و توندوتیژی ده‌كات و چۆن كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپی وه ده‌روونی له‌سه‌ر گه‌لی بۆسنه جێ‌هێشتووه ".
هه‌روه‌ها بافڵ سه‌رهه‌نگ ده‌ڵێت" كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره‌مان لایه‌نێك ی سپۆنسه‌رێكمان نیه پشتمان بگرێت و یارمه‌تی و هاوكارمان بێت ..بۆ ئه‌م فیلمه‌شمان به‌شێكی بوودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هۆڵه‌نداو بۆسنه سپۆنسه‌ر كراون".
له كۆتاییدا بافڵ ده‌ڵێت" هیوادارین فیلمه‌كه‌مان رادیۆی ئازادی له فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی ئه‌مساڵ به‌شدار بێت".
راگه‌یاندنی ستۆدیۆی یاد مێدیا / هۆڵه‌ندا
ئا-كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.