Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:18

له‌ لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ بێتس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری سێیه‌می خولی لالیگای ئیسپانی و له‌سه‌ر یاریگای بینتۆ ڤیامارین له‌ شاری سیڤیا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه‌ میوانی یانه‌ی ریاڵ بێتس و زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌ هێرش و فشار بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستیان پێكرد به‌لام هیچ لایه‌كیان له‌ گێمی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوونه‌بوون و ئه‌م گێمه‌ به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات .
 له‌ گێمی دووه‌م فشاری میوانه‌كان زیاترو كاریگه‌رتر بوون تا له‌ خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك یاریزانی ئیسپانی دانی كارفاخال تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی ریاڵ مه‌درید تۆمار كردو بردنه‌وه‌و سێ خالی یاریه‌كه‌ی بۆ ریاڵ مه‌درید مسۆگه‌ر كرد.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش رالن مه‌درید به‌ كۆی حه‌وت خال و به‌ جیاوازی گۆل پله‌ی یه‌كه‌می ریبه‌ندی یانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌رگرت و یانه‌ی ریاڵ، بێتسیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو یاری رابردوو یه‌كسان بوو.
   

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.