Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 11:53

له‌ پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ئارسناڵ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئارسناڵی میوانی برده‌وه.
 یاریزانانی مان سیتی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و حه‌وت خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ئێلكای گۆندوگانی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ سیتیزێنز به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركر.
 پاشان فێران تۆرێسی ئیسپانی میوانداره‌كانی له‌ خوله‌كی دوازده‌ كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، له‌ خوله‌كی چلوسێشدا، گابریێل خیسۆسی به‌ڕازیلی گۆڵی سێیه‌می مان سیتی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واوبوو، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ڕۆدریگۆ هێرناندیزی ئیسپانی گۆڵی چواره‌می مان سیتی تۆماركرد، دواتر فێران تۆرێس گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می تیپی میوانداری له‌ خوله‌كی هه‌شتاوچوار به‌ لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌رسیتی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ شه‌ش خاڵ، ئارسناڵیش درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندو له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دێت.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.