له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی فوتساڵی كچانی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه یانه‌ی دوكان میوانداری یانه‌ی سنوور ده‌كات .
له شاری هه‌ولێریش یانه‌ی هێرش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی پیره‌مه‌گرونی میوانی ده‌بێته‌وه، ئه‌م دوو یارییه یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ گه‌یشتنی دوو یانه بۆ ڕیزی یانه پله نایابه‌كان.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕی چووندا، یانه‌ی دوكان به حه‌وت گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له یانه‌ی سنووری میوانداری برده‌وه‌و یانه‌ی پیره‌مه‌گروونیش به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به حه‌وت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هێرش تۆماركرد .
ئه‌مڕۆ یارییه‌کانی گه‌ڕی هاتن له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی فوتساڵی کچانی یانه پله یه‌که‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.