Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 02:44

73 که‌سی دیکه‌ له‌ عێراق به‌ کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوی کردەوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و 153 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، پێنج ھەزار و ٣٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 73 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاو کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و 369 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 73 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، ھەشت ھەزار و 153 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش كراوه‌ کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 868 ھەزار و 352 کەس و لەو ژمارەیەش 20 ھەزار و 632 کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و 711 ھەزار و 405 کەسی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو، کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 25 ھەزار و 246 کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، سێ ملیۆن و 274 ھەزار و154 کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.