Erbil 30°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:26

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن نە لابراوە و نە لاشدەبرێت

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ كتێبی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی  لابردنی کتێبی  پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەهیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە هەیە.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە هەندێک کەس  ئەم بانگەشەیە دەکەن  کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنن . 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.