Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:23

مستەفا کازمی: سەرکەوتن بەسەر داعش سەرکەوتنە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە زمانی گفتوگۆ و ڕێزگرتن دەبێت زاڵ بکرێت و، عێراق یەکێکە لە کۆڵەگەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئەم گوتەیەی مستەفا کازمی لە میانی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ھات کە ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا پایتەختی عێراق دەستی پێ کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە زمانی گفتوگۆ و ڕێزگرتن دەبێت زاڵ بکرێت و، عێراق یەکێکە لە کۆڵەگەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا گوتی:"بەکارھێنانی عێراق وەک گۆڕەپانێکی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ڕەتدەکەینەوە.
مستەفا کازمی ھەروەھا جەختی لەوە کردووە کە بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق چاومان لە پشتیوانیی گشت لایەنەکان و دۆستانمانە و گوتی: بوونی عێراق بە بنکەی دەستدرێژی بە سەر دراوسێەکانماندا ڕەتدەکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی باسی لەوەشکرد کە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی لە بەغدا لە قۆناغێکی ھەستیاردا بەڕێوەدەچێت و گوتی: بەستنی لووتکەی بەغدا، لەپێناو ئاشتی، سەقامگیری و بەرژەوەندیی ھاوبەشە.
مستەفا کازمی باسی لە شەڕی دژبە تیرۆر کرد و رایگەیاند کە سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرکەوتنە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی و گوتی: ئومێد دەکەین بەستنی لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی ببێتە مایەی بەدیھێنانی خواستی گەلی عێراق و گەلانی ناوچەکە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق، مستەفا گوتی: داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردووە لە رێگای ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق بکەن.
ئەمڕۆ شەممە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بە بەشداری سەرکردە و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان دەستی پێکرد.
لە لووتکەی بەغدا بۆ ھاریکاری و ھاوبەشی بەغدا، هەریەکە لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی کوێت، سەباح خالید ئەحمەد سەباح، سەرکۆماری میسر،عەبدولفەتاح سیسی، میری قەتەر تەمیم بن حەمەد ئال سانی، شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم و جێنشینی ئەبوزەبی، محەمەد بن زاید ئال مەکتووم، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئێران و سعوودیە و نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا، بەریتانیا بەشدارن.
لووتکەکە یەک رۆژ دەخایەنێت و تاوتوێ ھەموو ئەو دەرفەتانە دەکرێت کە کەشێکی ئارام بۆ دووبارە پەیوەندی ھەموو ئەو وڵاتانە دەرەخسێنێت کە ناکۆکیان ھەیە و ئەوەش بۆ خزمەتکردنی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق.
بەرپرسانی عێراق بە بەردەوامی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نزیکی و دۆستایەتی وڵاتانی دراوسێی عێراق لەیەکتر کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری وڵاتەکە ھەبووە و بە پێچەوانەشەوە ھۆشدارییان داوە لەوەی عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکەرەوەی کێشە و ململانێکانی نێوان وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوڕاست. بەو پێیە عێراق دەیەوێت رۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ھەموو ئەو وڵاتانە ببینێت کە ناکۆکیان ھەیە و ھەوڵی نزیککردنەوەی روانگەکانیان بدات.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.