رۆژی شه‌ممه 28 ى 8 ى 2021 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار "شێركۆ جه‌لال كۆیی" به‌هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد .
هونه‌رمه‌ند دوای چه‌ند رۆژێك له تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌م نه‌خۆشییه گیانی له ده‌ستدا.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری به‌ئه‌زموون شێركۆ جه‌لال به‌شداری چه‌ندین پیشانگه وچالاكی هونه‌ری كردووه ، له‌هه‌مان كاتدا پێشكه‌شكارێكی به‌ئه‌زموونی به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری ته‌له‌فزیۆنی بوو، هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، ئه‌رشیفێكی جوانی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارانی كوردستانی كۆ كردبوویه‌وه .
شایانی باسه شێوه‌كار شێركۆ جه‌لال برای هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری دێرین خوالێخۆشبێت "ڕه‌هبه‌ر جه‌لال" بوو.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند "شێرکۆ جه‌لال کۆیی" به نه‌خۆشی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.