بێنجامین مێندی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی دادگایی كرا، مێندی تۆمهتهتبار كراوه به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر سێ كچی خوار ته‌مه‌ن شازده ساڵ.
هه‌رسێ كچه‌كه‌ش له دادگا سكاڵایان له دژی یاریزانه‌كه تۆماركردووه‌و له سكاڵانامهكانیاندا هاتووه كه مێندی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی چه‌ند جارێك له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی دووهه‌زاروبیست تا ئابی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك ئه‌نجامداوه.
مێندی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای شاری شیستێری ئینگلته‌را وته‌ی لێ وه‌رگیراو بڕیاروایه پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی له ڕۆژانی داهاتوو به‌رده‌وام بێت، هاوكات یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بڕیاریدا تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه به‌رگریكاره‌كه له ڕیزه‌كانی دووربخاته‌وه.
جێگای باسه مێندی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به مان سیتی كرد‌و له ڕیزی یانه‌كه‌دا سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و دوو نازناوی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.