نووسه‌ر و شاعیر مامۆستا مه‌لا عومه‌ر مه‌زڵوم زانا‌و كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ نَفْسٍ زائِقَه‌ُ الْمَوْتِ ثمَّ إِڵیْنَا تُرْجَعُونَ)
بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ر مه‌زڵوم
به‌داخه‌وه هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و مامۆستای ئایینی و نووسه‌رو شاعیر كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا عمر محمد صالح - ناسراو به مامۆستا مه‌لا عومه‌ر مه‌زڵوم)مان پێگه‌یشت كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا كه‌سێكی زانا‌و شاره‌زاو له‌بواری شیعر‌و ئه‌ده‌بیات هه‌ڵكه‌وتوو بوو، خزمه‌تێكی زۆری له‌رێی مزگه‌وت و مینبه‌ر پێشكه‌ش به موسڵمانانی كردووه‌و كه‌سێكی ساده‌و دیندارو كۆمه‌ڵایه‌تی و جێی ڕێز‌و ته‌قدیر بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌و كه‌س و كاری ره‌حمه‌تی ده‌كه‌ین، له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
ئا- كامران
28ی8ی۲٠۲1
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.