له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا‌و له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه پێشكه‌ش به جیرارد مۆرینۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی ڤیارالو كرا.
مۆرینۆ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ڕابردووی یۆرۆپالیگ بۆ تیپه‌كه‌ی كه حه‌وت گۆڵی له خوله‌كه تۆماركرد‌و پێنج گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كرد، له وته‌یه‌كی تۆماركراوی ڤیدیۆییدا.
مۆرینۆ خۆشحاڵی خۆی به وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته ده‌ربڕی و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كرد كه ده‌نگیان پێدا، گوتیشی، حه‌زم ده‌كرد له‌م ڕێوڕه‌سمه ئاماده‌بم و به ده‌ستی خۆم خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی یۆرۆپالیگ وه‌ربگرم، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌متوانی ئاماده‌بم، له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌دا، مۆرینۆی ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ پێش هه‌ردوو یاریزانی مانچسته‌ریونایتد، ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی كه‌وت، جێگای باسه له وه‌رزی ڕابردوودا، یانه‌ی ڤیارالز بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆی نازناوی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.